
Kani - ئیشواریا ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای بۆلیوود دڵخۆشی خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌شداربوونی له به‌شی دووه‌می فیلمی "پڵنگی په‌مه‌یی" راگه‌یاند.
ئیشواریا دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌كته‌رانی جیهانی له‌م فیلمه‌دا به‌شداربووه و كاتێكی خۆشی له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه له‌گه‌ڵیان به‌سه‌ربردووه، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له ستیف مارتن، جۆن رینو، ئاندی گارسیا و ئه‌لفرێد مۆلینایه.
ئیشواریا له باره‌ی ئه‌م فیلمه‌وه گوتی "ئه‌م فیلمه فیلمێكی ساده و خۆشه و شایه‌نی بینینه، له‌و فیلمانه‌یه كه دڵ خۆش ده‌كات".