Kani – هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و دیاری بواری هونه‌ری ده‌نگ له ناوچه‌ی بادینان عبدولقه‌هار زاخۆیی كاری ئه‌لبومی (مه‌م و زین)ی به كۆتا هێناوه‌و به‌نیازه له نه‌ورۆزی داهاتوو له كوردستان و ئه‌وروپا بڵاو بكاته‌وه.
له باره‌ی مه‌م و زین، هونه‌رمه‌ند عبدولقه‌هار زاخۆیی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گوتی: ئه‌لبوومی مه‌م و زین له 13 تراكی گۆرانی پێكهاتووه‌و هۆزانه‌كانیش هۆزانی ئه‌م هۆزانڤانه‌ن (عه‌مه‌ر سندی، ئه‌حمه‌د ستلمیشه) هه‌ندێك له شیعره‌كانیش به خۆم دامناون.
زاخۆیی گوتیشی: ئاوازه‌كان به خۆم ئاماده‌م كردوون و یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كانم به شێوه‌یه‌كی نوێ گوتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زاخۆیی ئه‌وه‌شی گوت: به‌رهه‌می مه‌م و زین له لایه‌ن vin.tv ئه‌نجام دراوه، وه‌كو ده‌ستپێك 30000 هه‌زار كۆپی ئۆرجیناڵم له مه‌م و زین له وڵاتی توركیا چاپكردووه.
له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌م و زین له نه‌ورۆزدا هونه‌رمه‌ند عبدولقه‌هار زاخۆیی گوتی: ته‌واوی ئه‌لبوومه‌كانی گۆرانییه‌كانم له نه‌ورۆزو مانگی ئادار دا بڵاو كردۆته‌وه، مه‌م و زینیش به شێوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌م هه‌ر له‌نه‌ورۆزدا بڵاده‌كه‌مه‌وه، چونكه نه‌ورۆزو به‌هارم زۆر خۆشده‌وێت.