KANI - وه‌رگێرِانی له فارسییه‌وه / ژیلا
نیمچه پۆزێك لێ ده‌دات، ئه‌ویش ده‌ستی خۆی ده‌بات بۆ لای قورِگی و بۆینباخه‌كه‌ی (روبات) رێك ده‌كاته‌وه، كه له‌وانه‌شه بۆینباخه‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت، یان یاخه‌ی كراسه‌كه‌ی چاك ده‌كات، یانیش ده‌ستێك به‌شانیدادێنێ و ده‌یته‌كێنێ به مه‌به‌ستی لابردنی تۆز و ....
قۆڵی كراسه‌كه‌یی و به‌شه‌كانی دیكه‌ی جڵ و به‌رگی ته‌رتیب و رێكده‌خاته‌وه و ده‌ستێكیش به قژی دادێنێ، ئه‌ویش به به‌مه‌به‌ستی ئیشاره‌ت كردنه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، په‌نجه‌ی ده‌ستی له پشتێنه‌كه‌ی (قایشه‌كه‌ی) هه‌ڵده‌پێكێت، ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌شی به واتای پشاندانی هێز و پیاوه‌تی خۆیه‌تی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و هه‌وڵده‌دات به‌و نیشانه و ئاماژه جه‌سته‌یانه‌ی هێز و توانایی و پیاوه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێ.
به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و كرداره‌كانی پێشووی، ئه‌مجاره‌یان هه‌موو یان به‌شێك
له جه‌سته‌ی (له‌شی) به یه‌ك لا داده‌نێ و له هه‌مبه‌ر ئه‌و كچه‌ی كه عاشقی بووه به‌شێوه‌یه‌ك راده‌وه‌ستێ كه رووبه‌رووی بێت، یاخود ئه‌گه‌ر دابنیشێ به پێیه‌كانی ئاماژه بۆ لای كچه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ سه‌رنج راكێشانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
چاو تێبرِینی كورِه‌كه بۆ لای كچه‌كه ئه‌ویش زیاتر له‌وه‌ی كه‌پێویسته، له‌گه‌ڵ گه‌وره كردنی (زه‌ق كردنی) چاوی، بۆ پیشاندانی چرای سه‌وز (هێمای سه‌وز)، به دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌ڵام جیاوازتر، ئه‌مجاره‌یان ده‌ستی له‌ناو قه‌دی ده‌نێت و راده‌وه‌ستێ.