
Kani - ژن و مێردێكی ئه‌ڵمانیایی توانیان ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی له درێژترین ماچ تۆمار بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 30 كاتژمێر ده‌میان له‌نێو ده‌می یه‌كدیدا بوو.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، له شاری "هامبۆرگ"ی ئه‌ڵمانیا له پێشبڕكێكی خۆشه‌ویستیدا، كه به بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین" سازكرا بوو، ژن و مێردێك بۆ ماوه‌ی 32 كاتژمێر و 7 خوله‌ك و 14 چركه له ماچكردن به‌رده‌وام بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و ژن و مێرده له‌و ماوه‌یه‌دا لێوه‌كانیان بۆ چركه‌یه‌كیش لێك جیانه‌بۆته‌وه ته‌نانه‌ت له‌كاتی خواردنه‌وه‌ش به قه‌سه‌ب، به‌م شێوه‌یه‌ش توانیان ژماره‌ی پێوانه‌ی له مێژووی درێژترین ماچی جیهانی و له كتێبی "گینیس"یش تۆماربكه‌ن، به‌م بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵاتێكیان به برِی هه‌زار و 250 یۆرۆ پێ به‌خشرا.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئه‌و دوو هاوسه‌ره وتویانه، خه‌ڵاته‌كه به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگ نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بۆیان گرنگ بووه له‌م رۆژه‌دا خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ست بوونیان به‌یه‌كه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، ژماره‌ی پێوانه‌ی پێشوو له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له ساڵی 2005 تۆماركرا، كه ماوه‌كه‌ی 31 كاتژمێر و 30 خوله‌ك بووه.