kani - روناكی مانگ
ڤینۆس
خودایه ئه‌بێ ئێستا په‌روانه‌ی دڵ
به‌سه‌ر كام وڵاتی ئه‌ڤیندا بفرِێ
ئه‌بێ تێنووی لێوی به كام له ماچه‌كانی عه‌شق و خۆشه‌ویستی بشكێنێ،
له‌م شه‌وه بێنازه‌دا دڵی گرِگرتووی شیَتم
كه شه‌وی بێ‌ناز خۆی بارانی خه‌م له گۆرِی عه‌شق بۆ ئه‌بارێنێ
ته‌مه‌نم له سه‌فه‌رێك وه‌ك گه‌ڵارِێزان له پاییز بفرِێ هه‌ڵده‌وه‌رێنێ
بۆ خۆشه‌ویستێك كه دوور بێت له وڵاتی عه‌شق و ئه‌ڤیندا
به تاسه‌ی باوه‌شی چۆن ئه‌بێ دڵ به چی خۆشبێ
فرمێسكی چاوانی له سه‌ر سینه‌ی كام په‌رِه‌ی گوڵی باخ هه‌ڵرِژێنێ
ئاگری ئاڵای خۆشه‌ویستی له روناكی كام مانگ داگیرسێنێ
كام ئه‌ستێره بكات به ماڵی ئه‌وینی خه‌مرِه‌وێنی
ئه‌ی شاگوڵ ته‌مه‌نم له یادی غه‌ریبی ژوانت رۆیی
له غه‌زه‌لی شه‌ویشدا به ته‌نیاو بێهاوتام
وا مه‌ستت كردم له شه‌وی پرِ غه‌ریبی له گریاندا نقومت كردم
ته‌مه‌نم له ژیاندا هه‌ر خوێندنه‌وه‌ی به‌یه‌ته شیعره‌كانمه
ماڵی ئه‌وینم بۆت هه‌ر ناڵه‌و شینه
له دوای من عه‌شقم بۆ تۆ په‌رژینه
چونكه رۆحم ئه‌فرِێ له ئاسمانی ژینا
بۆ پێم ناڵێی...شادیت له حوكمی كام زه‌مینه
مه‌ستی ئاشناییت به ناڵه‌ی كام برینه
داری عه‌رعه‌رت به جوانی كام لاوینه
ده‌سا با به‌س بێ ئه‌و هه‌موو گریان و ناڵه‌و شینه
ئیدی منیش با رزگار بم له چه‌ڵه‌مه‌ی ئه‌م ژینه