
Kani- دوای ئه‌وه‌ی كاروان كامیل له به‌رنامه‌ی تۆپ ستران به‌شداربوو، توانی ببێته تۆپی به‌رنامه‌ی "تۆپ ستران" و دیار ده‌رسیم له پله یه‌ك گه‌رِایه‌وه پله‌ی چواره‌م.
به‌رنامه‌ی تۆپ ستران، به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌رییه له رادیۆی زاگرۆس، هه‌موو دووشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌یه‌ك له كاتژمێر 4,5 خوله‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت و پێشبرِكێ له نێوان 11 هونه‌رمه‌ن ده‌كرێت له میانه‌ی به‌رنامه‌كه.
بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ دانا عه‌بدولجه‌بار ماڵئاوایی له به‌رنامه‌كه كرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئومێد باڵه‌بان هاته ناو پێشبرِكێی به‌رنامه‌كه‌وه.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هه‌ر هه‌فته‌و هونه‌رمه‌ندێك ماڵئاوایی له به‌رنامه‌كه ده‌كات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌مترین ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێت، ئه‌وكات ته‌نها 10 هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ده‌مێننه‌وه و هونه‌رمه‌ندێكی دیكه بۆ هه‌فته‌ی دواتر ده‌خرێته ناو پێشبرِكێكه‌وه.
گوێ‌گران و هۆگرانی گۆرانی كوردی ده‌توانن به‌ناردنی كورته نامه‌ی مۆبایل له رێگه‌ی ژماره‌ی كۆره‌ك تیلیكۆم (9201) ده‌نگ بۆ هونه‌رمه‌نده‌كانیان بده‌ن.