
KANI- وه‌رگێرِانی له فارسیه‌وه / ژیلا
سه‌رنجرِاكێشی و جوانی دوو چه‌مكی جیاوازن له مرۆڤ، سه‌رنجرِاكێشیش جیاوازه له جوانی، مرۆڤ له‌وانه‌یه جوان بێت به‌ڵام سه‌رنجرِاكێش نه‌بێت وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش، به‌ڵام به‌بێ په‌یرِه‌وكردنی چه‌ند خاڵ هه‌رگیز سه‌رنجرِاكێشی بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر نابێت.
هه‌ڵًسوكه‌وتی ئینسان، وه‌كو هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ، ره‌وشی ده‌روونی و.....هتد، كاریگه‌ری ده‌بێت به سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكی سه‌كه‌وتوو و روح سووك بیت و به زوویی بچیته هه‌موو دلێكه‌وه و له ژیانتدا هه‌ست به‌خۆشیی و شادومانی بكه‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تام له سه‌ركه‌وتنه‌كانت وه‌ربگریت؛ پێویسته ره‌چاوی یاخود په‌یرِه‌وی ئه‌م خاڵانه بكه‌یت بۆ سه‌رنجرِاكێشیت؛ ده‌بێت خۆت له‌گه‌ڵ ناخی خۆت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین و ته‌ندروستت هه‌بێت، چونكه هه‌ر خۆت ده‌بیته پاڵپشت بۆ به‌سه‌رهاته‌كانت.
كاتێك مرۆڤ پاك و خاوێن و كه‌سێكی رێك و پێك بێت، ده‌بێته هۆی سه‌رنجرِاكێشی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، له هه‌مانكاتدا ساده‌وساكاری مرۆڤ سه‌رنجرِاكێشتر ده‌كات.
مرۆڤ كاتێك به‌خۆی رانه‌گات له سه‌رنجرِاكێشی و چوونه دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، ئینجا ده‌ست به ده‌نگه ده‌نگ و قه‌ره‌باڵغی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به كه‌سێكی سه‌رنجرِاكێش پیشان بدات، نازانێت گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌و سته‌مێكی تا بڵێی له مانای سه‌رنجرِاكێشی كردووه.
وته‌یه‌كی زۆر جوان هه‌یه ده‌ڵێت:"بێ ده‌نگی چه‌كه، كه‌م وتن زێره‌و زۆر بڵه‌یی به‌ڵایه". بێ ده‌نگی بۆ مرۆڤ كاریگه‌رییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌و زۆر جار كه‌سایه‌تی پێ ده‌به‌خشێت وو ئه‌و مرۆڤه كه‌سێكی جێی متمانه‌و هۆشمه‌ند ده‌بێت. بێ ده‌نگی و كه‌م وتن بۆ دروست بوونی تێكه‌ڵاوی و سه‌رنجرِاكێشی كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه، به‌ڵام بێ ده‌نگی نابێت له روی شه‌رم و بێ متمانه‌یی به‌خۆبوون بێت، چونكه له‌م حاڵته‌دا له سه‌رنجرِاكێشیت كه‌م ده‌كاته‌وه.
كاتێك به‌نه‌رم و نیانی و له سه‌رخۆ قسه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین، ده‌توانم بڵێم ده‌بێته یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ سه‌رنجرِاكێشیمان، چونكه نه‌رم و نیانی پێگه‌یه بۆ سه‌رنجرِاكێشی به پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی توندوتورِه كه هه‌رگیز بۆ په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاوی ناگونجێت و سه‌رنجرِاكێش نابێت.
یه‌كێكی دیكه له بنه‌ماكانی سه‌رنجرِاكێشی(ره‌وشت به‌رزییه)ده‌توانی به ره‌وشت به‌رزیش سه‌رنجرِاكێش ببیت، چونكه مرۆڤی به‌دره‌وشت هه‌رچه‌نده سیماشی جوان و رێك و پێك بێت به‌ڵام له خۆشه‌ویستی و سه‌رنجرِاكێشیه‌وه دووره.
كاتێك به‌یانیان مات و هێمن له خه‌و هه‌ڵده‌ستی بچۆ بۆ شوێنێكی ئارام و به ده‌نگێكی نزم ئه‌وه بڵێ:(خوایه گیان من خۆشحاڵم و ده‌مه‌وێ شادومان و سه‌رنجرِاكێش بم و ته‌ندروستیم زۆر باش بێت و سه‌ركه‌وتن له ژیان به‌ده‌ست بهێنم) له‌دوای ئه‌وه بێده‌نگ مه‌به، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌و هه‌نگاو بنێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ویستانه‌ت.
له ژیانتدا وابكه هه‌موو كاتێك زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوه‌كانت بێت، به‌ڵام زۆر پێمه‌كه‌نه، چونكه پێكه‌نین و گاڵته‌ی بێ هۆ له سه‌رنجرِاكێشیت كه‌م ده‌كاته‌وه"له زه‌رده‌خه‌نه‌دا گران و سه‌نگینی به‌ده‌ست دێنی، به‌ڵام پێكه‌نین و گاڵته‌ی بێ هۆ ته‌نها مرۆڤ سوك ده‌كات.
هه‌وڵ بده له ژیانتدا، كه‌سێك بیت برِوات به‌خۆت بێت و ئامانجه‌كانت دیاری بكه‌یت، چونكه مرۆڤی خاوه‌ن بیر‌و برِوا و كۆششكار به‌رده‌وام به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێكی بۆ ژیانی هه‌یه‌و زۆر سه‌رنجرِاكێشه.
پێدانی دیاریش به‌و په‌رِی نزیك بوونه‌وه‌و تێكه‌ڵاوی داده‌نرێت له مرۆڤه‌وه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت چاوه‌رِوانی هیچ دیارییه‌ك نه‌بێت لێت و ئاگاداری بایه‌خی دیارییه‌كه نه‌بێت و نه‌زانێت بۆ چ مه‌به‌ستێكه، ئه‌و شێوازه‌ی دیاری ده‌بێته هۆی بایه‌خدان به كه‌سی به‌رامبه‌ر و تێكه‌ڵاو بوون به رۆحییه‌تی سه‌رنجرِاكێشی.
ئاگاداری قسه‌و رایه‌كانت به، چونكه بیروهزری تۆ، هه‌ر بیروباوه‌رِێك به‌زمانی بێنێت له‌خۆیدا ده‌یپارێزێت. به قسه‌ی شیرین و جوان گیانی خۆت به هێزو شاد بكه، وشه‌ی(ناتوانم،نابێت،نه‌خێر،.....هتد) له‌گه‌ڵ دڵته‌نگی و بێزاری و روگرژی له هه‌مبه‌ر خۆت و خه‌ڵكی هه‌رگیز به‌كار مه‌هێنه.
به درێژایی ژیانت بیر له‌وه بكه‌وه، كه ده‌ته‌وێت ژیانێكی خۆش و پرِ له كامه‌رانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت و براده‌ره‌كانت به‌رِێ بكه‌یت.