
PNA-KANI - عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی گه‌رِایه‌وه پله یه‌كی به‌رنامه‌ی تۆپ سترانی رادیۆی زاگرۆس و كاروان كامیلیش له پله یه‌ك به‌ره‌و پله‌ی چواره‌م گه‌رِایه‌وه.
بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ به‌هجه‌ت یه‌حیا ماڵئاوایی له به‌رنامه‌كه كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌ژده‌ر هاته نێو پێشبرِكێی به‌رنامه‌كه‌وه.
به‌رنامه‌ی "تۆپ ستران"ی رادیۆی زاگرۆس شه‌یدا شێخانی پێشكه‌شی ده‌كات، هه‌فتانه له دوو رۆژ داپێشكه‌ش ده‌كرێت، رۆژانی دووشه‌ممه جیا له وه‌رگرتنی راو پێشنیاره‌كان، پرسیاری گوێ‌گران وه‌رده‌گیرێت و له‌رێكه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه خۆی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و له رۆژی پێنجشه‌ممه هه‌موو ده‌نگه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه ئه‌ویش به به‌شداری 11 هونه‌رمه‌ند و ئه‌نجامه‌كان راده‌گیێندرێت.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هه‌ر هه‌فته‌و هونه‌رمه‌ندێك ماڵئاوایی له به‌رنامه‌كه ده‌كات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌مترین ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێت، ئه‌وكات ته‌نها 10 هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ده‌مێنه‌وه و هونه‌رمه‌ندێكی دیكه بۆ هه‌فته‌ی دواتر ده‌خرێته ناو پێشبرِكێكه‌وه.
گوێ‌گران و هۆگرانی گۆرانی كوردی ده‌توانن به‌ناردنی كورته نامه‌ی مۆبایل له رێگه‌ی ژماره‌ی كۆره‌ك تیلیكۆم (9201) ده‌نگ بۆ هونه‌رمه‌نده‌كانیان بده‌ن.