KANI - ئه‌لبومی گۆرانی "سوێند"ی زیاد ئه‌سعه‌د، برِیار بوو به‌پێی بۆندێك له‌نێوان رادیۆی نه‌وا بڵاو بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بۆنده له نێوانیان هه‌ڵوشێندرایه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ زیاد ئه‌سعه‌د له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "به‌پێی بۆندێك كه له‌نێوان به‌رِێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د و به‌شی هونه‌ری چاپ و بڵاكردنه‌وه‌ی رادیۆی نه‌وا واژوو كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی دوایین به‌رهه‌می گۆرانی زیاد له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بڵاو بكرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی بۆنده‌كه گوتیشی "ئه‌و بۆنده به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ری رێكه‌وتوبوین، سه‌ره‌تا بۆ چاپی (30) هه‌زار دانه‌ی كۆپی ئۆرجیناڵ به‌شێوه‌ی سیدی و كاسێت له به‌رامبه‌ردا ئه‌و به‌شه‌ی رادیۆی نه‌وا (10) هه‌زار دۆلاری به ئێمه دابوو، دوای چاپكردنی ئه‌و رێژه‌یه بۆ رێژه‌یه‌كی زیاتر، ئه‌وان پاره‌ی دیكه‌یان بۆ ئه‌و ئه‌لبومه دابین كردبوو به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ری رێكه‌وتوبووین".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆنده هه‌روه‌ها گوتیشی "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌شی هونه‌ری رادیۆی نه‌وا په‌یوه‌ندیمان پێوه كرا و پێیان راگه‌یاندین ئه‌و به‌شه‌یان راگرتووه و چیتر ناتوانن كاری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندان بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان، ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه ئاگاداری زیاد ئه‌سعه‌دمان كرده‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته برِیارماندا پاره‌ی وه‌رگیراو بگه‌رِێنینه‌وه ده‌ستیان و مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه له ئه‌ستۆی ئه‌وان نه‌مێنێت".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه كورده حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌ری گشتی رادیۆی نه‌وا له لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی هۆكاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی ئه‌و بۆنده گوتی "ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وی ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د نه‌بووه، به‌ڵكو ئێمه كه ئه‌و بۆنده‌مان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییمان لێ‌كرد و واژوومان كرد و زۆرمان پێ خۆش بوو ئه‌و كاره بگرینه ئه‌ستۆی خۆمان.
كورده حه‌سه‌ن له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا گوتیشی "ئه‌و بۆنده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د ته‌نها له‌به‌ر هۆكاری داخستنی به‌شه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندی دیكه‌شمان له‌لایه، به‌ڵام ناتوانین كاری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، له‌وانه ئه‌لبومی گۆرانی هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه به‌نیازین بۆنده‌كان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه".