الاثنين، 19 يناير 2009

ره‌نگا و ره‌نگ - ئافره‌تێك به‌ 149 تۆمه‌ت ده‌درێته‌ دادگا

kani- ئافره‌تێكی ئوستورِالیایی به‌ 149 تۆمه‌ت و دابین نه‌كردنی ژیان و خۆراكی ته‌واو بۆ زیاتر له‌ 100 سه‌گ رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.ئاژانسی هه‌واڵی "AAB" ئوستورالیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ شاری "واته‌ر فۆرد" له‌ باشووری كه‌رتی "بریسباین"ی ئوستورالیا له‌ ماڵی ژنێكدا زیاتر له‌ 100 سه‌گیان دۆزریوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ خراپترین باری بژێویدابوون، به‌هۆكاری خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و ئافره‌ته‌.رۆژنامه‌كه‌ له‌ "كۆمه‌ڵه‌ی پادشایه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دڵڕه‌قی به‌رامبه‌ر به‌ ئاژه‌ڵان" نووسیویه‌تی، ئه‌و ئافره‌ته‌ تۆمه‌تباره‌ هه‌ینی داهاتوو به‌ 5 تۆمه‌تی تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردنی بێ به‌زه‌ییانه‌ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان و 144 تۆمه‌تی دیكه‌ له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌رك و دابین نه‌كردنی پێداویستیه‌كان بۆ چاودێری كردنی ئاژه‌ڵان رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئاشكرایان كردووه‌، سه‌گه‌كان له‌ هه‌لومه‌رجێكی زۆر خراپدا بوون، چونكه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانیان و دابین نه‌كردنی خۆراكی پێویست، وێڕای نه‌ره‌خساندنی شوێن و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ بۆ ئه‌و سه‌گانه‌.