
kani- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی له یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی تۆپ ستران له ساڵی نوێ (2009)، توانی بگه‌رِێته‌وه پله‌ی یه‌كه‌م، له به‌رنامه‌كانی پار ساڵیش توانی بۆ 11 هه‌فته ئه‌م پله‌ی به‌ده‌ست بێنێت.رێژه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه به‌م شێوه‌یه بوو:1- عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی 43.66%2- دیار ده‌رسیم 36.07 %3- زه‌كه‌ریا 8.07%4- هه‌ردی سه‌ڵاح 4.11%5- ئه‌یوب عه‌لی 2.63%6- كاوه 1.81%7- هه‌ڤاڵ ئیبراهیم 1.15%8- به‌هجه‌ت یه‌حیا 0.98%9- نازدار 0.82%10- دانا عه‌بدولجه‌بار 0.49%بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ عه‌دنان كه‌ریم ماڵئاوایی له به‌رنامه‌كه كرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بڵند ئیبراهیم هاته نێو پێشبرِكێی به‌رنامه‌كه‌وه.به‌رنامه‌ی "تۆپ ستران"ی رادیۆی زاگرۆس كه شه‌یدا شێخانی پێشكه‌شی ده‌كات، هه‌فتانه له دوو رۆژ داپێشكه‌ش ده‌كرێت، رۆژانی دووشه‌ممه جیا له وه‌رگرتنی راو پێشنیاره‌كان، پرسیاری گوێ‌گران وه‌رده‌گیرێت و له‌رێكه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه خۆی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و له رۆژی پێنجشه‌ممه هه‌موو ده‌نگه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه ئه‌ویش به به‌شداری 11 هونه‌رمه‌ند و ئه‌نجامه‌كان راده‌گیێندرێت.له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هه‌ر هه‌فته‌و هونه‌رمه‌ندێك ماڵئاوایی له به‌رنامه‌كه ده‌كات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌مترین ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێت، ئه‌وكات ته‌نها 10 هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ده‌مێنه‌وه و هونه‌رمه‌ندێكی دیكه بۆ هه‌فته‌ی دواتر ده‌خرێته ناو پێشبرِكێكه‌وه.گوێ‌گران و هۆگرانی گۆرانی كوردی ده‌توانن به‌ناردنی كورته نامه‌ی مۆبایل له رێگه‌ی ژماره‌ی كۆره‌ك تیلیكۆم (9201) ده‌نگ بۆ هونه‌رمه‌نده‌كانیان بده‌ن.