Kani- هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌ژده‌ر دوای پێنج ساڵ بێده‌نگی، ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه ئه‌لبومی نوێی خۆی به‌ناوی "لێم بیوره" بڵاوكرده‌وه.ئه‌م ئه‌لبومه له 14 تراكی گۆرانی پێكهاتووه، گۆرانییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن (ماچ، لێره‌وه، دڵی من، شه‌ونم و شیلان، عاشقم، لێم ببوره، چاك هه‌ڵپه‌رِی، ده‌نگت نایێ، په‌شیمانم، ئه‌فسانه، ماڵئاوا، شایی، ناز نه‌كرییه‌م، ئاوێنه‌ی عه‌شق).
تێكستی گۆرانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه‌ی ئه‌ژده‌ر پێكهاتوون له شیعری شاعیران (هه‌ردی نووری، ئه‌دیب چه‌لكی و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د).
زۆربه‌ی ئاوازه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رمه‌ند خۆی دایناوه، جگه له چه‌ند ئاوازێكی هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی ئێرانی عارف شه‌كورییه و ئاوازێكی ئاكۆ عه‌زیزه، جگه له دوو ئاوازی فۆلكلۆری.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌ژده‌ر كاری كلیپی بۆ چوار گۆرانی نێو ئه‌لبومه نوێیه‌ی كردووه و یه‌كێك له‌و كلیپانه‌ی به‌ناوی "دڵی من" له كه‌ناڵه‌كانی كوردی نیشان دراوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆرِه‌ك میوزیك كاری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یندراوه و ئه‌مرِۆ له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌شێوه‌ی كاسێت و سیدی بڵاوكرایه‌وه، چاوه‌رِوان ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش له وڵاتانی ئه‌وروپی بڵاوبكرێته‌وه.