الأحد، 25 يناير 2009

هونه‌ری- باسكال ده‌ڵێ: حه‌زده‌كه‌م سه‌ردانی كوردستان بكه‌م

KANI- رووداو-هونەرمەندی بەناووبانگی لوبنانی باسكال مەشعەلانی لەلێدوانێكی تایبەتدا بە(رووداو) رایگەیاند " حەز دەكەم بێمە كوردستان و لەنزیكەوە هەوادارنم ببینم".
لەبارەی هونەری كوردی، باسكال مەشعەلانی دەڵێ "لەرێگەی هەندێ كەناڵی ئاسمانی كوردییەوە ئاگاداری هونەری كوردیم".

مەشعەلانی باس لەوەش دەكات كە كورد هونەردۆستن و هونەرمەندیان زۆر خۆش دەوێت، ئەو نموونە بەوە دێنێتەوە كە لەلایەن كوردەكانەوە زۆر دەستخۆشی لێكراوە و رێز لە كارەكانی گیراوە.لەكۆتایی قسەكانیدا ڵاسكال باسی لەوەكرد كە ئەگەر لەداهاتوو دەرفەتێكی بۆ بڕەخسێت "ئەوا حەز دەكەم سه ردانى كوردستان بكه‌م و لەنزیكەوە هەوادارنم ببینم".