PNA-kani- هه‌ردی سه‌ڵاح به بانگهێشتێكی فه‌رمی له 28ی ئه‌م مانگه، له فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی گالای كوردی به‌شدار ده‌بێت كه ئه‌مساڵ له‌وڵاتی دانیمارك به‌رِێوه‌ده‌چێت.له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن و به‌رِێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی هه‌ردی سه‌ڵاح به ئاژانسی ڵه‌یامنێری راگه‌یاند "هه‌ردی سه‌ڵاح له خۆ ئاماده‌كردن دایه بۆ به‌شداریكردن له و فیستیڤاڵه. گالای كوردی ساڵانه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا رێكی ده‌خات، تیایدا رێز له‌و كه‌سایه‌تییه جیهانییانه ده‌گیرێت، كه هاوكار و دۆستی مه‌سه‌له‌ی كوردن، بۆ ئه‌مساڵیش چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كوردی داوه‌ت كردووه.
هه‌ڵبه‌ست هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی هه‌ردی سه‌ڵاح گوتیشی "هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ چه‌ند موزیكژه‌نێك به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌دا ده‌كات و چه‌ند گۆرانییه‌ك ڵێشكه‌ش ده‌كات، كه وابرِیاره له 28ی كانونی دووه‌م له شاری "كۆبنهاگن"ی وڵاتی ده‌نیمارك به‌رِێوه‌بچێت".
به‌رِێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی هه‌ردی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئاهه‌نگێكیان بۆ ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروڵا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ سازكرد، دوای ئه‌م ئاهه‌نگه‌شی له رێوره‌سمی گالای كوردی ده‌گه‌رِێنه‌وه كوردستان بۆ كاری ئاماده‌كاری ئه‌لبومی نوێی هونه‌رمه‌ند.