skip to main |
skip to sidebar
رەنگاو رەنگ- زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ئاماده‌یه كۆلێژێك بۆ مۆسیقا بكاته‌وه
kani-زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ئاماده‌ی خۆی نیشاندا بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێژێك بۆ مۆسیقا یاخود ( ئه‌كادیمیای مۆسیقی) ئه‌هلی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گشت پسپۆر‌و مامۆستایانی ئه‌كادیمیه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ولآت دێن و بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی ده‌به‌خشێت به خویندكاران له ژێر قانونء رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالآدا كار ده‌كات.ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی زه‌كه‌ریا عه‌بدولَلآ له میانه‌ی دیدارێكدا هات له‌گه‌ڵ د.ئیدریس هادی وه‌زیری خویندنی بالآو توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له وه‌زاره‌تی خویندنی بالآ به‌رێوه‌چوو.بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی بالآ رۆڵی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدولَلآی به‌رزنرخاند له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری كوردی، هه‌روه‌ك كۆپیه‌كی له مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالآی بۆ خوێندنی ئه‌هلی له كوردستان پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدولَلآ كرد بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری ره‌سمی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكا له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه، پاشان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دیراسه‌ت بكرێت.له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا هیوای خواست ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی پێشخستنی هونه‌ری كوردی ، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێش بردنی هونه‌ر له كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی زانستی خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكرێت.